وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو هەفتەیەک بۆ پشتگری لە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا گردبوونەوەیەک رێکدەخات راگەیاند کە سەهیۆنییەکانی داگیرکەر تەنها لە زمانی هێز تێدەگەن و کات کاتی دامەزراندی "هاوپەیمانی قودس" لە دژی هاوپەیمانی خراپەکانە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١١ مانگە بێ راوەستان بەردەوامە لە هێرش و جینۆساید لە کەناری غەززە. وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لەو رۆژەوە هەموو هەفتەیەک بۆ پشتگری لە بەرخۆدانی غەززە و ئیدانە کردنی رژێمی داگیرکەر لە دیاربەکر گردبوونەوەیەک رێکدەخات.
گردبوونەوەکە دوێنێ پێنجشەممە ٥ی ئەیلوول کاتژمێر ٢١:٠٠ بەڕێوەچوو و دکتۆر سەرتاچ تەکدال وتاری سڵاودانەوەی پێشکەش کرد.
"هەر چەندە گرنگی بەم دۆزە پیرۆزە بدەین خودا ئەوەندە عیزەت و شەرەف نەسیبمان دەکات"
تەکدال لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە ١١ مانگە بەرخۆدان لە دژی وەحشیەت بەردەوامە و وتی، "لە لایێک ئەوانەی بە عیزەت خۆڕاگری دەکەن و لە لای دیکە ئەوانەی بە بێ دەنگیان پشتگری لە وەحشیەت دەکەن. لە لایێک ئەوانەی عیزەت و شەرەفیان بە دەست هێناوە و لە لایێک ئەوانەی تەواوی تایبەتبەندەی مرۆییان لە دەست داوە و پیسبوونەتەوە. خوای گەورە پاڵپشتی ئەو کەسانە دەکات کە شایەنی عیزەت و شەرەفن لەم ڕێبازە پیرۆزەدا. ئەگەر هەبن لە ئاست ئەم دۆزە بەرزەدا بێدەنگ بن، پێویستە ئەوە بزانرێت کە خودا پێیان نابەخشێت، چونکە شایەنی ئەو عیزەت و شەرەفە نین. تا ئێمە کۆمەڵگا و دەوڵەتەکان زیاتر حەز و ئارەزووی ئەم دۆزی پیرۆزە نیشان بدەین، خودا زیاتر عیزەت و شەرەف دەبەخشێت. بە واتایەکی تر، بەشی ئێمە لە عیزەت و شەرەف هاوتەریب لەگەڵ ئەو بەرژەوەندی و خەمخۆرییەی کە بۆ دۆزی بەرز نیشانی دەدەین، بەرەوپێش دەچێت."
تەکدال لە بەردەوامی باس لەو کەسانە کرد کە بەهۆی سوودەکانی خۆیان لە بەرامبەر جینۆسایدەکەی غەززە بێ دەنگن و وتی، "ئەوانەی بۆ دەوڵەت، سوود، خۆشی و دەهاتووی خۆیان لە بەرامبەر ئەم دۆزە و ئەم وەحشیەتە بێ دەنگن و خۆیان کوێر و کەڕ و لال کردوون کەسانێکی بەدبەختن کە هیچ تایبەتمەندیێکیان لە مرۆڤبوون نەگرتوون."
"ئەوانەی تەنها بەهۆی هەستەکانی مرۆیی و ویجدانی پشتگری لەم تێکۆشانە دەکەن ئەوانەن کە عیزەت و شەرەفیان وەرگرتوون"
تەکدال وتی، "شارەکەمان دیاربەکر کە تێدا دەژین شاری پێغمبەرەکان و ئەسحابەکانە. ئەوانەی لەم شارەدا دەژین کاتێک لە دوای رێبازی پێغەمبەری خودا علیه الصلاة و السلام و پێغەمبەرەکانی دیکە نەچن و تەنانەت هەوڵ بدەن بۆ سڕینەوەی ناوی ئەوان لە شەقامەکان و دوژمنی لە بەرامبەر ئەوان بکەن ئەگەری چی لەم جوگرافیایە دەژین بەڵام نەسیبی خۆیان لەم عیزەت و شەرەفە وەرنەگرتوون."
تەکدال لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە بۆ هاوبەشبوون لەو عیزەت و شەرەفە جیاوازیێک نییە کە دوور بین یان نزیک و وتی، "ئەهلی ئیمان بێت یان نەبێت، ئەمڕۆ لە رۆژئاوا گەلانێکی زۆر بە خۆپیشاندانەکان پشتگری لەم تێکۆشانە پیرۆزە دەکەن. شایەد بەهۆی ئیمان پشتگری لە دۆزە ناکەن بەڵام بەهۆی هەستێکی مرۆیی و ویجدانی پشتگری لەم دۆزە دەکەن. ئەوانەی تەنها بەهۆی هەستەکانی مرۆیی و ویجدانی پشتگری لەم تێکۆشانە دەکەن ئەوانەن کە عیزەت و شەرەفیان وەرگرتوون."
"بەم جۆرەی بەرنامەیانە نیشان دەدەین کە ئێمە لایەنگری کێین"
تەکدال لە کۆتایی وتارەکەیدا باسی لەوە کرد، "ئەگەر لە شوێنیک ستەم و وەحشیەت هەبێت، ئافرەت و منداڵەکان بکوژرێن بۆ دژایەتی کردن پێویست ناکات خاوەن ئیمان بن، مرۆڤبوون بەسە. ئێمەش هەموو هەفتەیەک بەم جۆرە بەرنامەیانە نیشان دەدەین کە لایەنگری کێین. لەبەر ئەوەی ئەهلی ئیمانین تەواوی هەوڵ و تێکۆشانەکانمان بۆ پشتگری لەم دۆزە پیرۆزە دەریای رزگاری قودس و مزگەوتی ئەقسا دەکاتەوە، إن شاء الله. ئێمە ناچارین بەردەوامن بین لە بایکۆت لە دژی ئەو کەسانە کە لە ڕووی داراییەوە پشتیوانی لە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەکەن."
"لەمێژدا کاتی ئەوە هاتووە کە لە بەرامبەر فیرعەونەکانی سەردەم ببەن بە مووسا"
دوای وتارەکەی تەکدال، سلێمان بۆرو لە سەر ناوی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیەندراوی میدیایی خوێندەوە.
بێ دەنگی بەڕێوبەرانی دەوڵەت لە بەرامبە ئێش و ئازار لە غەززە سەلاحەدین ئەیوبی و سوڵتان عبدالحمید خان ئازار دەدات و ١١ مانگە جگە لە بڵاوکردنەوەی پەیامەکانی ئیدانەکردن هەنگاوێکی دیکەیان نەهاوێشتووە و دواتر وتی، "تاکە رێگای رێگری کردن لە سەهیۆنییەکان کە هیچ یاسا و بڕیارێکی نێودەوڵەتی ناناسێت هێزە. لەگەڵ تەواوی ئەم رەوشانە ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوایی پشتگری لە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەکەن. دەبێت بۆ رێگری لە ستەم و جینۆساید لە غەززە بژاردەی سەربازی لە سەر مێز بێت. لە مێژدا کاتی ئەوە هاتووە کە لە دژی زاڵم، مستەکبیر، وەحشی و فیرعەونەکانی سەردەم کە منداڵ، ئافرەت و مەدەنییەکان دەکوژن ببن بە مووسا."
"کات کاتی قسە کردن لەبارەی ئیختیلافەکان نییە، کات کاتی رزگارکردنی خوشک و برا غەززییەکان لە ئاگرە"
بۆرو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە تاکە زمانیک کە سەهیۆنییەکان تێدەگەن هێزە و دواتر وتی، "بەدەستهێنانی ئەم هێزە بە یەکێتیی ناوچەیی مومکین دەبێت. دەبێت ٥٧ وڵاتی ئیسلام بە تایبەت تورکیا، میسڕ، ئوردن، لوبنان، ئێران و عێراق 'یەکێتی قودس' دامەزرێنن. دروستکردنی ئەم یەکێتییە بە کۆتایی هێنان بە هاوکاری لەگەڵ رژێمی داگیرکەر مومکین دەبێت."
"ناوبراو لە کۆتاییدا راگەیاند، "بانگێشتی دەوڵەتەکان دەکەین کە ئەوەندەی میللەتەکانیان وێرەک بن. دەبێت لە دژی هاوپەیمانی خراپەی سەهیۆنی هەنگاوی بهاوێژرێت. ئێمە پشتگری لە تەواوی هەوڵەکان دەکەین کە بۆ کۆتایی هێنان بە جینۆساید لە غەززە ئەنجام دەدرێت و پشتگری لە مەرجەکانی حەماس دەکەین بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بردنی نەوت و گازی ئەو ناوچانە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بڵاو كردەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا ٩ ئەندامی پەکەکە کوژران.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە ئەنجومەنی گشتی پەڕلەمان بانگێشتی کرد کە دەبێت دەبێت پرۆپاگەندەی ئێل،جی،بی،تی قەدەغە بکرێت.